دەربارەی پەڵکانە
پەڵکانە بۆ بەڵێندەرایەتی گشتی و بازرگانی سنوردار، کۆمپانیایەکی پلە یەکە
کە لە هەردوو هەرێمی کوردستان و عێراق تۆمارکراوە. پەڵکانە لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوە
و سەرمایەکەی ٥ ملیار دیناری عێراقیە. پەڵکانە وەک بەڵیندەری گشتی یان لاوەکی، بە
شێوەیەکی چالاک لە کەرتە جیاوازەکانی بنیاتناندا کاری کردوە و پڕۆژەی بەرچاوی بە
ئەنجام گەیاندوە. لە پاڵ پڕۆژەکانی بەڵیندەرایەتی گشتی، دەیان پڕۆژەی دیاری
کۆنکرێتی وەک بەڵێندەری لاوەکی جێبەجێکردوە. نمونەی ئەو کەرتانەی کە کارمان تیا
کردوە:
باڵەخانەی ئۆفیسی حکومی و ئەهلی : وەک بینای پاسپۆرت و مانەوەی کەرکوک و سلێمانی، گرتووخانەی کەلار، مزگەوت و کتێبخانەی شەهید عەلی عەسکەری لە چەمچەماڵ، ئۆفیسی کارگەی کۆنکریتی هەلەبجە
کەرتی نیشتەجێبوون: پەڵکانە ئامادەییەکی دیاری هەیە لەم کەرتەدا، وەک پڕۆژەی گاردن ستی کەرکوک (بە هاوبەشی لەگەڵ گرووپی هەڵەبجە)، وە دروستکردنی کۆنکرێتی دەیان تاوەری نیشتەجێبوون لە سلێمانی و بەغداد و هەولێر.
کەرتی تەندروستی: نموونەی نەخۆشخانەی عێراقی-کۆری کە ئێستا بنیاتدەنرێت، وە هەیکەلی کۆنکریتی نەخۆشخانەی چارەسەری کیمیایی و نەخۆشخانەی جۆری Eلە هەڵەبجە
بازرگانی: وەک کۆنکرێتی بەشێکی سەرەکی فامیلی مۆڵی سلێمانی و هەیکەلی کۆنکریتی بازاڕی ئازادی سلێمانی
پەروەردە و فێرکردن: وەک جێبەجێکردنی چەند پرۆژەیەک لە ناو کولیەی قەڵەم-کەرکوک
پیشەسازی: جێبەجێکردنی پرۆژەی پاڵەتایزەر و ڕێکخستنەوەی سایت، لە کارگەی چیمەنتۆی بازیان- لافارج، کۆنکرێتی تاوەری ساردکردنەوە لە بەسرە
ووزە: جێبەجێکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگی گەیاندنی کارەبا لەشارباژێڕ، قەرەداغ، ئاغجەلەر، وە چەندین پرۆژەی دابینکردنی مەوادی کارەبایی بۆ حکومەت و لایەنە ئەهلیەکان
ژێرخان: جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ئاو و ئاوەڕۆ، پرد (پردی شیوەسوور لە کەرکوک)، تانکی ئاو (قولەرەیسی -سلێمانی)
مرۆیی: وەک نەخۆشخانەی کامپی ئاشتی لە عەربەت، و هەموو ژێرخانی کامپی ئاوراەکانی کەلار
بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە پڕۆژەکانمان بفەرموون بۆ بەسەرکردنەوەی لیستی پڕۆژەکانمان
وە ئەو کەرتانەی کارمان تیاکردوە.